Skip to main content Skip to footer

سەنتەری یارمەتی

وەڵامی پرسیارە باوەکان بدۆزەرەوە، ڕێنماییە یارمەتیدەرەکان بگەڕێ، یان پەیوەندی لەگەڵ تیمی پشتگیریمان بکە بۆ یارمەتی کەسی.

پرسیارە باوەکان

وەڵامی پرسیارەکانت لەم پرسیارانەی خوارەوە بدۆزەرەوە، پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر پرسیارەکانت لە لیستەکەدا نەهاتووە

خزمەتگوزاری کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی

پلانی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە کاتێک گەڕەکەکانیان دەخرێنە سەر کارەبای ٢٤ کاتژمێری

مۆلیدە تایبەتەکان وەک یەدەگ بەردەست دەبن لەکاتی هەبوونی هەر پچڕانێکی نەخوازراو لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری، تکایە ئاگاداربە لەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کارەبای ٢٤ کاتژمێریان بۆ دابینکراوە لەلایەن پڕۆژەی رووناکی پێویست ناکات پارە بدەن بە خاوەن مۆلیدە تایبەتەکان.

پارەدان و پسوولەکردن

گەڕانەوەی پارە ئەنجام نادرێت، بەڵام ئەو بڕە زیادەیە دەبێتە باڵانس بۆ هاوبەش کە لە مانگەکانی دواتردا بۆ هەژماردەکرێت لەکاتی پارەدان

دەتوانی لەکاتی دەوامی فەرمی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی فرۆشیاری وزە بکەیت بۆ پارەدان

ئەگەر قەرزی کۆنت لەسەربێت، ژمێرکاران تەنها بڕی نوێی سەر پسوولەکەت لێوەردەگرن ئەگەر نەتوانی تەواوی پارەکە بدەیت، بەڵام ئەگەر بتەوێت تەواوی پارەکە بدەیت، دەتوانی بەپێی ئەم دوو هەڵبژاردەیە پارەکەت بدەیت:

- هاوبەشان دەتوانن تەنها بڕی پسوولەی کۆتای مانگ بدەن

- تەواوی پارە بە بڕی قەرزی کۆن و بڕی پسوولە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پەرەپێدانی شیوازەکانی کۆکردنەوەی پارە، لە ئێستادا، ژمێرکاران بەردەوام دەبن لە کۆکردنەوەی داهات لە کۆتایی مانگدا، لە داهاتوودا شێوازەکانی پارەدان ئاسانتر دەکرێن

KYC (کڕیارەکەت بناسە)

KYC بریتییە لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری هاوبەشان کەتیاییدا کۆمەڵێک زانیاری وەک ناو، ژمارە مۆبایل و ژمارەی بلۆکی ماڵ وەردەگیرێت

بۆ ئەوەی هاوبەشانی کارەبا لە دواترین زانیاریەکان ئاگاداربکرێنەوە و پڕۆسەی چاککردنەوە و بەستانی پێوەر ئاسانتربێت، پێویستە هاوڵاتیان پڕۆسەی KYC ئەنجام بدەن.

دەتوانیت زانییاریەکانت بە دیجیتاڵی لەڕێگای سکانکردنی QR کۆدی سەر نامیلکەکانی ڕووناکی یاخود لەڕێگای وێبساتەکەمان (پڕۆسەی خۆتۆمارکردن نزیکەی دوو خولەک دەخایەنێت).

یاخود دەتوانی سەردانی یەکێک لە شەش شارەوانەتییەکان بکەیت کەتیایدا بنکەی KYC جێگیرکراون لە کاتژمێر ٨:٣٠ تاوەکو ٣:٣٠ی نیوەڕو لەڕۆژانی دەوامی فەرمی. هەروەها دەتوانی سەردانی بنکەکانی QI بکەیت بۆ خۆتۆمارکردن.

- ئەگەر ژمارەی هەژماری کارەباکەت دەزانی: دەتوانی سەردانی وێبسایتی پسوولە بکەیت و ژمارە هەژمارەکات تۆماربکەی و کۆپپیەکی پسوولەکەت وەردەگریت.

- ئەگەر ژمارە هەژماری کارەبات نازانی، بەڵام پێوەری کۆنی میکانیکیت هەیە، دەتوانیت وێنەیەکی ڕوونی پێوەرەکەت بگریت و پڕۆسەی KYC ئەنجام بدەیت.

- ئەگەر ژمارە هەژماری کارەباکەت نازانی و پێوەری میکانیکیت نییە، دەتوانی سەردانی فرۆشیاری وزە بکەیت و ژمارە بلۆکی خانووەکەت بەکاربهێنیت تاوەکو پسوولەیەکت پێبدەن.

بەستانی پێوەری زیرەک

پێوەری زیرەک بەکارهێنانی کارەباکەت بەوردی دەپێوێت و لەسەر بنەمای ئەم خوێندەوەیە بەکار

ئەگەر پڕۆسەی بەستانی پێوەری زیرەک بەردەوام بێت لە گەڕەکەت، ئەوا تیمەکان بەزووترین کات سەردانت دەکەن.

ئەگەر پڕۆسەی بەستانی پێوەری زیرەک لەگەڕەکەکەت کۆتایی پێهاتووە، دەتوانی کاتی دیدار وەربگریت لەڕێگای پەیوەندیکردن بە ژمارە ١٩٩٢ بۆ ئەوەی تیمەکانمان سەردانت بکەن بۆ بەستانی پێوەری زیرەک.

- تکایە ئاگاداربە کە بەستانی پێوەری زیرەک بەخۆڕایی ئەنجام دەدرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان تێچووەکەی دەگرێتە ئەستۆ.

پێویستت بە هاوکاری زیاترە؟

تیمی پشتگیریمان لێرەیە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە هەر پرسیارێکی زیادە یان نیگەرانییەک.
پەیوەندیمان پێوە بکەن →
ژمارەی تەلەفۆن

1992

ڕۆژانە لە...

کاتژمێر 9ی بەیانی - 9ی ئێوارە