Skip to main content Skip to footer

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری  بۆ نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی. 

لەچوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەردوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

جێگای باسە مانگی ڕابردوو هەڵەبجە بووە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی

خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی

شار

هاوڵاتی

هاوبەش

هەولێر

1,935,000

504,000

سلێمانی

1,345,000

351,000

دهۆک

495,000

134,000

هەڵەبجە

135,000

38,000

سۆران

144,000

39,000

زاخۆ

238,000

65,000

کۆی گشتی

4,292,000

1,131,000

هەروەها، نزیکەی 3,700 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ی کۆی گشتی مۆلیدەکانی کوردستان، و تا کۆتایی ساڵی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی

شار

ژمارەی مۆلیدەی گازوایلی کوژاوە

کەمکردنەوەی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە - تۆن

هەولێر

2,197

410,000

سلێمانی

604

112,000

دهۆک

379

70,000

هەڵەبجە

65

15,000

سۆران

127

23,000

زاخۆ

317

60,000

کۆی گشتی

3,689

690,000

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی هەشت. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان. 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

نوێترین هەواڵ

لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.