Skip to main content Skip to footer

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد و لە کۆتایی مانگی ئادار کارەبای نزیکەی 11 هەزار هاوبەش کرایە 24 کاتژمێری.

پرۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مەبەستییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی کوردستان دابین بکات، ئێستا پڕۆژەکە لە بەشێکی زۆری هەولێر و سلێمانی جێبەجێ کراوە و لەسنووری پارێزگای دهۆکیش دەستیپێکردووە.

"
دوای تەواوبوونی دڵنیاییکردنەوەی گشتیی لەسەرەتای مانگی چوار کارەبای 24 کاتژمێری لە ناوچەکانی بەڕۆشکێ، مەهمەتکێ  و سەرهڵدان کارادەبێت و 11 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن."

لەچوارچێوەی دیدگای جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی کارەکانی بەردەوامە تاوەکو لە کۆتایی ساڵی 2026 هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابین بکرێت

نوێترین هەواڵ

لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.