Skip to main content Skip to footer

 

پڕۆژەی ڕووناکی لە فراوانبوونە و دوای دەستپێکردنی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، لە ئایندەیەکی زۆر نزیک لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەستپێدەکات.

پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مەبەستییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی کوردستان دابین بکات، کە یەکەمجارە لە مێژووی حکومڕانی کوردی خواستێکی وا بەهێز هەبێت بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی و وەزارەتی کارەبا جەختە لەوە دەکەنەوە کە پارێزگای هەڵەبجەش بەشێک دەبێت لە پڕۆژەی ڕووناکی لە داهاتوویەکی نزیکدا. هاونیشتمانیان لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن لە 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی کە تییایدا کاروبارەکانی ژیانی ڕۆژانەیان ساناتر دەبێت.

نوێترین هەواڵ

لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.