Skip to main content Skip to footer

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری  بۆ نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی. 

 ئەم هەنگاوەش هەڵەبجە دەکاتە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کە کارەبای 24 کاتژمێری هەبێت لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی

ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، هاوڵاتییان لەسەر ئاستی ناوەندی شارەکانی هەولێر و دەورووبەری، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و زووتر لە پلانی داڕێژڕاو.

خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی

شار

هاوڵاتی

هاوبەش

هەولێر

1,935,000

504,000

سلێمانی

1,345,000

351,000

دهۆک

351,000

94,000

هەڵەبجە

139,000

38،000

کۆی گشتی

3,770,000

987,000

هەروەها، زیاتر لە 3,200 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە. 

خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی

شار

ژمارەی مۆلیدەی گازوایلی کوژاوە

کەمکردنەوەی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانە - تۆن

هەولێر

2,197

410,000

سلێمانی

604

112,000

دهۆک

356

63,000

هەڵەبجە

65

15،000

کۆی گشتی

3,222

600,000

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی شەش. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نرخە نوێیەکان کەوا بۆ پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەباوە دانراون. لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان. 

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو ناوچانەی کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی, دەتوانن سەردانی ئەم لینکە کرتە بکە.

نوێترین هەواڵ

لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.