هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی پێنج بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 1 ملیۆن هاوڵاتی کە یەکسانە بە ٪15ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی کە یەکسانە بە ٪15ی هاوڵاتیانی کوردستان.
خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوبەشان بۆ مانگی پێنج لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
کوردستان |
سلێمانی |
هەولێر |
دهۆک |
|
ماڵان |
20،000 |
18،000 |
20،000 |
38،000 |
بازرگانی |
44،000 |
21،000 |
59،000 |
54،000 |
خشتەی دووەم: ژمارەی ئێستای هاوبەشانی کارەبا و هاوڵاتیان لە پرۆژەی ڕووناکی:
کوردستان |
هەولێر |
سلێمانی |
دهۆک |
|
ژمارەی هاوبەشانی کارەبا |
280،000 |
216،000 |
35،000 |
29،000 |
ژمارەی هاوڵاتیان |
1،106،000 |
860،000 |
132،000 |
114،000 |
بڕی پسوولەکان لە مانگی پێنجدا بڕی جیاوازی ئەو 1.4 ملیار دینارەش دەگرێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردا بۆ پێدانەوەی جیاوازی نێوان نرخە ئەزموونییەکان و نرخە پەیژەییە نوێیەکانی کارەبا کە کەمترن لە نرخە ئەزموونیەکان، لە ئەنجامدا:
1- زیاتر لە 60،000 هاوڵاتی لە سەرتاسەری کوردستان بڕێکی پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە لەسەر پسوولەی کارەبای مانگی پێنج، بەشێوەیەک کە لە هەندێک گەڕەک هەر خێزانێک بەتێکڕا تاوەکو 80،000 دینارییان بۆ گەڕاوەتەوە.
2- زیاتر لە لە 10،000 خێزان لە سەرتاسەری کوردستان بڕی پسوولەی کارەبایان بۆ مانگی پێنج بریتیە لە 0 دینار — بۆ نموونە، لە گەڕەکی شادی کە پڕۆژەی ڕووناکی تێیدا دەستپێکرد لە ساڵی ڕابردوودا، ٪90ی هاوڵاتیان هیچ پارەیەکیان نەداوە بۆ کارەبا.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 جەنابی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026, هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 ناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
نوێترین هەواڵ
لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.