Skip to main content Skip to footer

29ی ئایاری 2025

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان—لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ کۆمەڵێک ناوچەی جیاوازی سەنتەری هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەشێوەیەک لەم هەنگاوەدا ژمارەی هاوڵاتیانی سوودمەند لە کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن کە یەکسانە بەڕێژەی ٪15ی هاوڵاتیان کە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشبوون:

  •  هەولێر: 860،000
  •  سلێمانی: 132،000
  •  دهۆک: 114،000
  •  کۆی گشتی: 1،1 ملیۆن

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا 283،000 هەزار هاوبەشی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە بەهۆی پرۆژەی ڕووناکیەوە.

 ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند مانگی ڕابردوو کۆمەڵێک ناوچەی دیکەی هەولێر,سلێمانی و دهۆک سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی کە کارەبای بەردەوامی بەنرخێکی کەمتر بۆهەزاران خێزان و نزیکەی 60،000 شوێنی بازرگانی دابینکرد.

هەروەها لەگەڵ ئەمەشدا، پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕووی ژینگەییەوە سوودی زۆری هەبووە لە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەکەکان کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 1300 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون کە یەکسانە بە 225 هەزار ئۆتۆمبێل لەڕووی دەردانی گازی ژەهراوییەوە. 

پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراونبوون و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەروەها هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێدەگات و ناوچەکانی دیکە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری لەچوارچێوەی پڕۆژەی نیشتمانی ڕووناکی.

نوێترین هەواڵ

لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.