14ی ئایاری 2025
هەولێر، هەرێمی کوردستان— پڕۆژەی ڕووناکی بەفەرمی نرخی کارەبا ڕادەگەیێنێت لە چوارچێوەی پڕۆژەکە کە بەشێوەیەک داڕێژڕاوە ٪80 هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پارەیەکی کەمتر بدەن بە کارەبا لەو بڕەی پێشتری خەرجییان دەکرد بۆ مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بەشێوەی پلەدار لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت؛
جۆری هاوبەشی کارەبا |
ڕێژەی بەکارهێنان بە کیلۆوات کاتژمێر |
نرخ بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێر |
ماڵان |
1-400 |
72 دینار |
401-800 |
108 دینار |
|
801-1200 |
175 دینار |
|
1201-1600 |
265 دینار |
|
1600 بەرەو سەرەوە |
350 دینار |
پڕۆژەی ڕووناکی لەهەمان کاتدا نرخی کارەبا بۆ جۆرەکانی دیکەی هاوبەشانی کارەبا ڕادەگەیێنێت کە بەشێوەی جێگێر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت؛
جۆری هاوبەشی کارەبا |
نرخ بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێر |
بازرگانی |
185 دینار |
پیشەسازی (0.4 کەی ڤی) |
160 دینار |
پیشەسازی گەورە |
125 دینار |
کشتوکاڵی |
60 دینار |
میری |
160 دینار |
بە بەراورد بە نرخە ئەزموونیەکان، ئەو نرخانەی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکران بۆ زۆرینەی هاوڵاتیان کەمتر دەبێت
بۆ خەمڵاندنی بڕی پسوولەی کارەباکەت بەپێی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا دەتوانیت تایبەتمەندی بژمێر لە وێبسایتی پڕۆژەی ڕووناکی بەکاربهێنت .
نوێترین هەواڵ
لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.