هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە سەنتەری شاری ڕانیە ڕادەگەینێت.
ئەمەش بەواتای ئەوەدێت ئەمشەو زیاتر لە 135,000 هاوڵاتی کارەبای بەردەوامی نیشتیمانیان بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین. هەروەها زیاتر لە 100 مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە لەچوارچێوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی
|
شار |
هاوڵاتی |
هاوبەش |
|
هەولێر |
1,935,000 |
504,000 |
|
سلێمانی |
1,345,000 |
351,000 |
|
دهۆک |
495,000 |
134,000 |
|
هەڵەبجە |
135,000 |
38,000 |
|
سۆران |
144,000 |
39,000 |
|
زاخۆ |
238,000 |
65,000 |
|
ڕاپەڕین (ڕانیە) |
135,000 |
30,000 |
|
کۆی گشتی |
4,427,000 |
1,161,000 |
ئەمەش دوای ئەوەدێت وەزارەتی کارەبا لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای بەردەوامی بۆ سەرجەم ماڵان و شوێنە بازرگانییەکانی سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری و سەنتەری سلێمانی و دهۆک و سۆران و زاخۆ و تەواوی پارێزگای هەڵەبجە دابینکرد.
ئەمەش بەشێکە لە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین.
لەژێر نرخە نوێیەکاندا، 80%ـی هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و کارەبای مۆلیدە گازوایلەکان.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
نوێترین هەواڵ
لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.