پرۆژەی ڕووناکی لەپێناو ئاسانكاری لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕۆتین لە دامودەزگا حكومییەكان، بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبا خزمەتگوزارییەكانی دەكاتە سیستمی دیجیتاڵی.
لەچوارچێوەی پلانەكانی پڕۆژەی ڕووناکی و وەزارەتی كارەبا بۆ بەدیجیتاڵكردنی سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتەكە، بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبای دووی هەولێر، سیستمە نوێیەكەی خستەكار و لەمەودوا مامەڵەی هاووڵاتیان لەو فەرمانگەیە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت بێ ئەوەی هاووڵاتیان بە ڕۆتینە كارگێڕییەكان شەكەت و ماندووبن.
لەمیانی بەسەركردنەوەی بەشی فرۆشیاری وزەی كارەبا، كەمال محەممەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ پێشخستن و فراوانکردنی پڕۆژەكە خێراتر دەكەن و ئامادەیی هەموو کارئاسانییەکی بۆ راپەراندنی کارەکانیان دەربڕی.
هەوەها وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان هەر لەم سەردانەیدا، بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی ئەزموونی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کرد، کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک گەڕەكی هەولێر تەواوكراوە و بەهۆیەوە بە هەزاران هاوبەش لێی سوودمەند بوونە و پێشوازییەکی باشی لێکراوە و پڕۆژەکە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
نوێترین هەواڵ
لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.