پرۆژەی ڕووناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتیان، چەندین سوودی بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا و ژێرخانی کارەبای گەڕەکەکان هەیە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوامە و تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری، لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەی ڕووناکی لە بەشێکی گەرەکەکانی هەولێر و سلێمانی جێبەجێکراوە، لە داهاتووشدا لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی، سوودەکانی کارەبای 24 ئاشکرا دەکات.
سوودەکانی پرۆژەی ڕووناکی ئەمانەن:
-هەبوونی ڕووناكی نیشتمانی بەردەوام بە ڤۆڵتیەی تەواو.
-سیستەم و پێوەری زیرەک بەبێ بەرامبەر بۆ هاونیشتمانیان دەبەسترێت.
-لە كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی، ژێرخانی كارەبای گەڕەكەكان نۆژەن دەكرێتەوە كە لە دوای 2013 نۆژەن نەكراونەتەوە.
-مۆلیدە نامێنێت، بە ڕێکخستنی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، هەزاران مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێنەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆش لەسەر ژینگەی تەواوی ناوچەکان دروست دەکات.
-پارەی كارەبا كەم دەبێتەوە، دەبێتە نەمانی سنوور لە بەكارهێنانی ئەمپێر (پێشتر 20 و40 ئەمپێر زیاتر نەبوو).
-كەمكردنەوەی بەفیڕۆچوونی كارەبا لە 20% بۆ 10.
-هاووڵاتیان بە واتس ئەپ و ڤایبەر و کورتەنامە لە ڕێژەی بەكارهێنانی كارەبا ئاگادار دەكرێنەوە.
نوێترین هەواڵ
لە ژێرخانی مۆدێرنەوە بۆ پێوەرکردنی زیرەک، ڕوناکی لە گۆڕاندایە
گەیاندنی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە کارەبای ٢٤/٧ بۆ هەمووان.