کیلۆوات کاتژمێر چییە؟
کیلۆوات کاتژمێر یەکەیکی پێوانەی کارەبایە تییادا بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە ماوەیەکی دیاریکراو ئەژمار دەکات
مۆدێلی kWh
کیلۆوات کاتژمێر دەبێتە هۆی ئەوەی پسوولەکەت تەنها لەسەر بنەمای ئەو بڕەی کارەبا دەبێت کە بەکاریدەهێنیت
مۆدێلە کۆنەکان
ئەمپێر وەک ئەوەی لە مۆلیدە تایبەتەکان بەکاردێت بڕی پسوولەکەت لەسەر ژمارەی ئەمپێرەکان ئەژمار دەکات تەنانەت ئەگەر کارەباش کەمتر بەکاربهێنیت لەو ژمارەی ئەمپێرانەی هەتە
ئەژمارکردنی kWh.
گڵۆپێک کە 0.05 کیلۆوات کاتژمێر بەکاردەهێنێت بۆ ماوەی 10 کاتژمێری ڕۆژانە لە مانگێکدا دەبیتە 15 کیلۆوات کاتژمێر بەکۆی گشتی
0.05 × 10 × 30 = 15 kWh.
سوودەکانی بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەبا:
بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەتوانیت ببیتە بەکارهێنەرێکی بەرپرسیار و پسوولەی کارەباکەت کەمبکەیتەوە:
بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی ئامێرەکانی کارەبا
- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییەکان ئەگەر بەکاریاناهێنیت
- لە بەرزترین توانا و لە هەموو کاتەکاندا کار بە ئامێرە کارەباییەکان مەکە
بەکارهێنانی ئامێری کارەبایی خاوەن چوستی بەرز
- ئامێری وەک جلشۆر تەنها لەو کاتانە بەکاربهێنە کە بڕێکی زۆر جلت ئامادەیە بۆ شۆردن
- بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی کە کارەبای کەمتر بەکاردەهێنن وەک گڵۆپی LED
گەرمکەرەوەی کارەبایی
- هیتەری کارەبایی بکوژێنەوە کاتێک ژوورەکەت جێدەهێڵیت
- بەکارهێنانی جێگرەوەی هیتەری کارەبایی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا، بۆ نموونە گەرمکەرەوەی گاز
- گەرمکەرەوەکەت تەنها لەو ژوورانە بەکاربهێنە کە خۆت تێیدایت
- ئەگەر ڕۆژانە یەک کاتژمێر هیتەری کارەبایی کەمتر بەکاربهێنیت ئەوا مانگانە نزیکەی 45 کیلۆوات کاتژمێر کارەبا کەمتر بەکاردەهێنیت
گڵۆپ
- کوژاندنەوەی گڵۆپەکان کاتێک ژوورەکەت جێدەهێڵیت
- گۆڕینی جۆری گڵۆپەکانت بۆ LED
- ئەگەر یەک گڵۆپ بگۆڕیت بۆ LED ئەوا مانگانە نزیکەی 14-18 کیلۆوات کاتژمێر کارەبا کەمتر بەکاردەهێنیت
بۆیلەری کارەبایی
- بۆیلەری کارەبایی تەنها لەکاتی پێویستی دابگرسێنە
- ڕێکخستنەوەی پلەی گەرمی بۆیلەر چونکە پلەی کەمکردنەوەی پلەی گەرمی بۆیلەر دەبێتە هۆی کەمتر بەکارهێنانی ووزەی کارەبا
- ئەگەر ڕۆژانە یەک کاتژمێر بۆیلەری کارەبایی کەمتر بەکاربهێنیت، ئەوا مانگانە نزیکەی 60-90 کیلۆوات کاتژمێر بەکارهێنانی کارەبات کەمدەبێتەوە
سپلێت
- دەرگاکانی ژوورەکەت دابخە کاتیک سپلێت بەکاردەهێنیت
- لەکاتی کڕینی ساردکەرەوە بۆ ماڵەکەت، سپلێتی ئینڤێرتەر لەبەرچاوبگرە چونکە کارەبای کەمتر بەکاردەهێنێت
- ئەگەر ڕۆژانە یەک کاتژمێر سپلێت کەمتر بەکاربهێنیت ئەوا مانگانە نزیکەی 45 کیلۆوات کاتژمێر کارەبا کەمتر بەکاردەهێنیت